ناشزة بوون - لاملیکردنی ژن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-12-02:41:00 - کۆدی بابەت: 4410
ناشزة بوون - لاملیکردنی ژن
حوکمە شەرعییەکان

جا ئەگەر ئامۆژگاری وەرنەگرت هەر دەستی بە لاملی کرد مێردەکە جێگەی خەوتنی لێ جیا ئەکاتەوە، جا ئەگەر هەر لەسەر لاملییەکەی مایەوە،

ناوه‌ڕۆك

باسی (ناشزة) بوون

هەر کاتێک مێردەکە ترسا کە ژنەکەی لاملی بکا و لە فەرمانی دەربچێ، وەکو ڕووگرژ بێ و پشت لە مێردەکەی بکا، با ئامۆژگاری بکا و پێی بڵێ: لە خوا بترسە، مێرد مافی زۆرە لەسەر ژن.

جا ئەگەر ئامۆژگاری وەرنەگرت هەر دەستی بە لاملی کرد مێردەکە جێگەی خەوتنی لێ جیا ئەکاتەوە، جا ئەگەر هەر لەسەر لاملییەکەی مایەوە، جێگەی خەوتنی لێ جیا ئەکاتەوە و هەم لێی ئەدا، بەڵام نابێ بە جۆرێکی وەها لێی بدا ئەندامێکی بشکێ، یان خوێنی لێبێ.

خوای گەورە فەرموویەتی: (وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ ۖ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا) ئەو ئافرەتانەی لە لاملییان ئەترسن، تەمبێیان بکەن و جێگەی نوستنیان لەگەڵ جیا بکەنەوە و لێیان بدەن، جا ئەگەر گوێرایەڵی ئێوە بوون، هیچ ڕێگایەکی تر داوا مەکەن.

ئینجا ئەگەر ژنەکە هەر لاملی کرد و ناکۆکی کەوتە نێوانیان، ئەبێ دادگای چارەسەرکردن دابندرێ، خوای گەورە فەرموویەتی: (وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُوا حَكَمًا مِّنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِّنْ أَهْلِهَا إِن يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا) ئەگەر ترسان ناکۆکی بکەوێتە نێوان ژن و مێرد، ئێوە پیاوێکی خزمی مێردەکە و پیاوێکی خزمی ژنەکە بنێرن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، واتە: با هەوڵی ئاشتکردنەوەیان بدەن، جا ئەگەر نەگونجا، با لێکیان جیا بکەنەوە بە ڕەزامەندی هەردووکیان.
ژنەکە لەدەستی ئەچێ بە هۆی لاملی کردن نۆبەتی شەومانەوە و خواردەمەنی و جلوبەرگ، واتە: مێردەکە بۆی دروستە خواردن و جلوبەرگ و خانوو نەداتە ئەو ژنەی لاملی ئەکا، تا واز دەهێنێ.

هەر ژنێک بەبێ ئیزنی مێردەکەی بڕواتە دەرەوە (بەشێوەیەكی بەردەوام و ناپێویست)، یان نەیەڵێ مێردەکەی جیماعی لەگەڵ بکا، یان ماچی بکا، یان لەگەڵی نەخەوێ، یان پشتی تێبکا، ئەوە بە لاملی دائەندرێ (عن أبی هریرة -رضي الله عنه-: عن النبی ﷺ: إذا دعا الرجل إمرأة إلی فراشه فأبت لعنتها الملائکة حتی تصبح) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کاتێک مێرد داوای لە ژنەکەی خۆی کرد بچێتە لای، ژنەکەیش نەچوو، تا بەیانی مەلائیکە لەعنەتی لێ ئەکەن.


سەرچاوەکان



725 بینین